ڤیدیۆی "Corolla" نوێیەكەی كۆمپانیای "تۆیۆتا"ی ژاپۆنی

جیهان

12/02/2019‌ 3141 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنی نوێترین نموونەی ئۆتۆمبیلی جۆری "Corolla"ی نمایشكرد.

كۆمپانیاكە ئۆتۆمبیلەكەی لەسەر تایبەتمەندی "TNGA" دروستكردووە، كە گۆڕانكاری گەورەی لەدیزاینی ناوەوەو دەرەوەی ئەو مۆدیلە نوێیەی "Corolla" كردووە.

لەناوەوەی ئۆتۆمبیلەكە شاشەیەكی گەورەی تێدایە بە قەباری 10 ئینج، كە بەسیستەمی مولتیمیدیا كاردەكات.

ئۆتۆمبیلی "Corolla"ی كۆمپانیا ژاپۆنییەكە بزێنەرەكەی 1.6 لیتر و توانای 122 ئەسپی هەیەو بە شەش گێڕی ئۆتۆماتێك كاردەكات.

هـ ـ ح