شارپرێس... حلمى ره‌سول ره‌زا
نه‌وه‌يه‌كى
سه‌رۆكى لەسێدارەدراوی عێراق نهێنى و ورده‌كارى ده‌رچونى خێزانه‌كه‌يان له عێراق ده‌گێڕێته‌وه
له‌دواى داگيركردنى ئه‌مه‌ريكى له ساڵى 2003، ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات خۆى و
خێزانه‌كه‌ى به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌يان لێده‌كرێت.
حه‌رير حسين
كامل له گفتوگۆيه‌كيدا له‌گه‌ل ماڵپه‌ڕى –سپۆتنيك- ى روسى ڕایگەیاندوە "من هاولاتيه‌كى
عێراقيم، نه‌وه‌ى سه‌دام حسينم له ره‌غدى كچى، ته‌مه‌نم 32 ساڵه‌و له كۆليجى
ئابورى ئيداره‌ى كار له زانكۆى كه‌نه‌دى له ئوردن خوێندنم ته‌واو كراوه".
ناوبراو له
قسه‌كانيدا ئاماژه بۆ ئه‌وه کردووە "پاش ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا هاتنه
ناو خاكى عێراق، هه‌موومان ولاتمان به‌جێهێشت.. واته هه‌ر دايكێك له‌گه‌ل منداڵه‌كانى،
ئێمه پاسپۆرتى عێراقيمان پێ نه‌بوه، پاشان له‌لايه‌ن ئوردنه‌وه پايه‌ند كراين
به سه‌قافه‌تى عه‌ره‌بي، ئێمه ژن و منداڵ بووين و گه‌وره‌كه‌مان تازه هه‌رزه‌كار
بوو، پاشان پاسپۆرتى عه‌ره‌بييان پێداين له‌به‌رئه‌وه‌ى تا ئه‌مرۆش ناتوانين
پاسپۆرتى عێراقى وه‌ربگرين، مانگانه مووچه‌يه‌كمان ده‌ده‌نێ له‌گه‌ڵ خانويه‌ك بۆ
نيشته‌جێ بوون، تاكو ئێستا دۆخه‌كه وه‌ك خۆيه‌تى ، مه‌گه‌ر كه‌سێك وه‌ك من هاوسه‌رگيرى
كردبێت، يان گه‌شت بكات بۆ خوێندن وه‌ك زۆربه‌ى نه‌وه‌كان".
حه‌رير ئاماژەی بەوەداوە "ئه‌و رۆژه‌ى عێراقمان به‌جێهێشت شه‌وێكى سارد‌و له‌بيرنه‌كراو
و تاريك بوو، ئێمه وڵاتمان به‌جێهێشت پاش ئه‌وه‌ى هه‌واڵى ئه‌وه بڵاوبوه‌وه كه
كچه‌كانى سه‌دام ره‌غد و ره‌نا و منداڵه‌كانيان له شارى موصلن، ئه‌وه‌شى رون كرده‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌ى ترسيان له‌وه ئه‌وانه‌ى ميواندارييان كردوين توشى كێشه ببنه‌وه
بۆ به پێ كه‌وتينه رێ به‌سه‌ر هه‌ندێ ساترى خۆڵدا له سنورى نێوان عێراق و
سوريا، به‌راستى سه‌ركێشه‌يه‌كى گه‌وره بوو، چونكه ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى سوريا هه‌ستيان
به هه‌بونى خه‌ڵك بكردايه فه‌رمانى ئه‌وه‌يان پێ بوو ته‌قه بكه‌ن".
ناوبراو
ئەوەشی وتوە "چه‌ند رۆژێك له سوريا ماينه‌وه، پاشان ميوانداريمان له
ئوردنه‌وه بۆ هات و گواستراينه‌وه بۆ ئه‌و ولاته، ئه‌وه‌شى خسته روو كه
بەريتانيا به‌هه‌مان شێوه ميواندارى خسته به‌رده‌ستمان به‌مه‌رجێك موماره‌سه‌ى هيچ
كارێكى سياسى نه‌كه‌ين، ئه‌مه‌ش مه‌رجى هه‌ر ولاتێكه".
له كۆتاييدا
حه‌رير وتویەتی "خێزانى سه‌دام و به‌تايبه‌تى
دايكم ره‌غد، پاشان ئێمه‌ى نه‌وه‌كانى – به‌به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌مان لێده‌كرێت، و
ئه‌وه‌شى رون كرده‌وه ئێمه تێده‌گه‌ين كاتێ رێگه‌يان پێنه‌ده‌داين بۆ چه‌ندين
رۆژ له ماڵه‌وه بچينه ده‌رێ و ژيانێكى ئاسايى به‌سه‌ر به‌رين".
سه‌رچاوه :
الجزيره
وەرگێڕان: حلمى ره‌سول ره‌زا