شارپرێس:
سركەی سێو تامێكی ناخۆشو بۆنێكی قورسی هەیە , لەگەڵ ئەوەشدا زۆریك دەڵێن ئەگەر بیخۆیتەوە وەك ئەوەیە لەسەرچاوەی گەنجییەتی بخۆیتەوە .
دوور لەتەنز , سەرچاوەی گەنجێتی لەڕاستیدا چەند ڕاستییەك لە خۆ دەگرێت, ئەگەر هەموو ڕۆژێك لەم گیراوە بخۆیتەوە لەشت بەچەند دۆخێكدا تێپەڕ دەبێت وەك دووربوون لەپیری , ئازار و نەخۆشی .
سركەی سێو چییە؟
سركە لە سێو و شەكر و خومرە دروستدەكرێت .
كاتێك دەڵێین "سركەی سێو بخۆرەوە " مەبەستمان نییە، كە بە خەستی بخورێتەوە، یاخود راستەوخۆ لە شوشەكەوە بیخۆیتەوە, دواتر ئەمە سركەیە و ترشە , هەروەها سوتێنەرە.
هەندێك وەك سوتێنەری گەروو ناوی دەبەن , ئاوسانی بۆری خۆراك بەهۆی ئەم ترشەوە دروستن نابێت .
خواردنەوەی سركەی سێو واتە بە زیادكردنی هەندێك سركە بۆ پەرداخێك ئاو , هەروەها وا پێشنیار دەكرێت بە زیادكردنی 1 بۆ 2 كەوچكی گەورە لە سركە بۆ پەرداخێك ئاو گونجاو بێت .
لە ئێستادا بە بێ هیچ قوڵبوونەوەیەك , لە كاتێكدا ئەم گیراوە ئاڵتونییە ترشاوە دەخۆیتەوە چەندەها گۆڕانكاری گرنگ لە لەشدا روودەدات .
وەرگێڕان: پۆشیا عەبدولقادر