"ئۆمیگا 3" كاریگەری لەسەر دووگیانبوونی خانمان‌و منداڵ بوون هەیە

تەندروستی

13/02/2019‌ 1062 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەكارهێنانی ئەسید چەورییەكانی ماسی "ئۆمێگا 3" دەتوانێت لەدووگیانبوونی خانمان رۆڵ‌و كاریگەری هەبێت.

بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی لێكۆڵەرانی زانكۆی كالیفۆرنیا، ئەسیدە چەورییەكانی "ئۆمێگا 3" ، یان ڕۆن ماسی دەتوانێت لەدایكبوونی پێش وەختی 9 مانگی-یش‌و لەبارچوونی منداڵ رۆڵی هەبێت.

هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكە "ئۆمیگا 3" رۆڵی لە نەهێشتنی كتریایF. nucleatum ، كە لەسەر ژنانی دووگیان كاریگەری نەرێنی دادەنێت هەیە.

بەوتەی لێكۆلەران، گۆڕانگارییە هۆرمۆنییەكان لەماوەی دووگیانی دەتوانێت ببێتە هۆی دروستكردنی ئیلتیهاب و خوێنبەربوونی پووكەكان، كە ئەمەی دووەمیان دەتوانێت هۆكاری هاتنە ناوەوی مێكرۆبەكان بۆ ڕێڕەوی خوێن بێت‌و ئەوەش زیان بەژنانی دووگیان‌و كۆرپەلەكەشی دەگەیەنێت.

توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، یەكێك لەڕێگاكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئیلتیهابەو نەهێشتنی بەكتریاكە، بەكارهێنانی "ئۆمێگا 3"ییە، چونكە تایبەتمەندیی دژە ئیلتیهابی تێدایە.

دكتۆر ئی پینگ هان، یەكێك لە لێكۆڵەران لەو بارەیەوە دەڵێت، ڕۆن ماسی، كە پڕە لە ئەسیدە چەورییەكانی "ئۆمێگا 3" ، بۆ گەشەی جیناتی خانمانی سكپڕ دەنووسرێت، كە ئەمەش دەتوانێت ڕێگری لە ئیلتیهابات و گەشەی بەكتریا بكات و لە ئەنجامدا لەدایكبوونی بەزوویی منداڵ‌و لەنێوچوونی بەدوادا نابێت.

ئەسیدە چەورییەكانی ماسی لەدروستبوون و بەهێزبوونی خانە دەمارییەكانی بینایی و شەبەكەی چاویش كاریگەرە و هەندێك ڤیتامینی تری وەك  Dو E شیان تێدایە، كە بەرپرسی گەشەكردنی چالاكییەكانی مێشكن.