كۆمپانیای ئێرباس دەستبەرداری فڕۆكە زەبەلاحەكەی دەبێت

جیهان

14/02/2019‌ 1192 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
كۆمپانیای ئێڕباسی ئەوروپی رایگەیاند، دوای ئەوەی  داواكاری لەسەر كڕینی فڕۆكەی "ئەی ٣٨٠" كەم بووەتەوە بڕیاریداوە دەستبەرداری بەرهەمهێنانی ئەو فرۆكەیە ببێت‌و ساڵی ٢٠٢١ یش دوا وادەی رادەستكردنی ئەو فڕۆكە زەبەلاحە دەبێت بە كڕیارەكانی .

دوای ئەوەی كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئیمارات رایگەیاند، داواكاری بۆ كڕینی ٣٩ فڕۆكەی لەو جۆرە كەم دەكاتەوە ، تۆماس ئیندرز بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئێڕباس رایگەیاند، بڕیاریانداوە دەستبەرداری بەرهەمهێنانی ئەو فرۆكەیە ببن، ئەمەش  دەبێتە هۆی ئەوەی لەماوەی سی ساڵی داهاتوودا   ٣٠٠٠ بۆ ٣٥٠٠  دەرفەتی كار بەو هۆیەوە كەم بكرێتەوە.

ئیندرز راشیگەیاند، ئەو بڕیارە بەهۆی ئەوەوە دراوە، كە تۆماری داواكارییەكانیان بەشی ئەوە ناكات لەسەر بەرهەمهێنانی ئەو فرۆكەیە بەردەوام بن، روونیشی كردەوە لە ساڵی ٢٠٢١ كۆتایی بە رادەستكردنی ئەو فرۆكەیە دەهینن.

هێڵی فرۆكەوانی ئیمارات لەجیاتی  فرۆكەی " ئەی ٣٨٠"  داوای چل فرۆكەی " ئەی ٣٣٠ نوێ " و سی فڕۆكەی " ئەی ٣٥٠" ی كردبووە .
هەروەك ئێڕباس ئەوەشی راگەیاندووە، لەماوەی جەند هەفتەی داهاتوودا دەست دەكات بەگفتوگۆ لەگەڵ هاوبەشە بازرگانییەكانی سەبارەت بەكاریگەربوونی نزیكەی ٣٠٠٠ بۆ ٣٥٠٠ هەلی كار لەماوەی سی ساڵی داهاتوودا .

ئیندرز هەروەها رایگەیاند، ئەو بڕیارە چاوەروانكراو بوو، چونكە  چارەنووسی فرۆكەی "ئەی ٣٨٠" پەیوەست بوو بە كرینی ٣٦ فڕۆكەی تر لەلایەن ئیماراتەوە "