مێشكی ئافرەت سێ ساڵ لەمێشكی پیاوان گەنج ترە

جیهان

16/02/2019‌ 1096 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەژیاندا زۆرجار خەڵكی سەرەڕای تەمەن، دەڵێن "بەدڵ گەنجم"، بەڵام ئەی چی دەربارەی گەنجی لەمێشكدا دەزانیت؟

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە هیچ نەبێت لەپێوەرێكدا مێشكی ئافرەتان بەشێوەزێكی بایلۆژی لەمێشكی پیاوانی هاوتەمەنی خۆیان گەنج ترە.

توێژەران توێژینەوەیان لەسەر مێشكی ٢٠٠ كەسی پێگەشتوو كرد، بۆیان دەركەوت، كە مێشكی مرۆڤ پیری‌و گەنجی تێدا دەردكەوێت‌و لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت.

هەروەها توێژەران ئەوەیان دۆزییەوە، كە بەپێی ئەو ئاستەی پڕۆسەی وەرگرتنی مێشكی ئافرەت سێ ساڵ گەنج تر دەردەكەوێت لەتێكڕادا، وەك لە مێشكی ئەو پیاوانەی، كە هاوتەمەنیانن.

رۆژنامەی proceeding of the National Academy of Sciences  ئەنجامی توێژینەوەكەیان بڵاوكردووەتەوەو راشیانگەیاندووە، كە ئێستا بۆ توێژینەوەكە پێویستیان بە پشتراستكردنەوەی تر هەیە.

لەهەمان كاتدا، ئەگەر ئەمە ڕاست بێت توێژەرەوان گریمانەی ئەوە دەكەن ئەگەر مێشكێك لەپڕۆسەی وەرگرتندا گەنج تربێت ئەوا تاچەند پێوەرێكی جیڕی پەیوەندیدار بەگۆڕینی تەمەنەوە دەبەخشێت بە ئافرەتان لە مێشكدا و لە بەرانبەردا دەكرێت ئەمە یارمەتی ئەوەبدات لەڕوونكردنەوەی ئەوەی بۆچی ئافرەتان كەمتر تووشی پوكانەوەی مێشك دەبن لەتوانای بیركردنەوەیاندا كاتێك بەتەمەندا دەچن.

نووسەری خوێندنی باڵا مانۆگۆیاڵ، یارمەتیدەری پڕۆفیسۆری ڕادێۆلۆجی سكوڵی پزیشكی زانكۆی واشنتۆن لەڕاگەیەندراوێكدا وتی: ئەوەی نایزانین خۆی ئەوە دەگەیەنێت، كە هەرچۆنێك بێت دەكرێت ئەوە بتوانێت ئەو ڕوونكردنەوەیەمان پێببەخشێت، كە بۆچی ئافرەتان تووشی كەمبوونەوەی توانای فێربوون و زانین نابن وەك لەپیاوان لەساڵانی دوای تەمانیاندا، لەبەر ئەوەی مێشكیان كاریگەرانەتر گەنج ترە.

سەرچاوەی سەرەكی خوارنی مێشك بریتییە لەشەكر، یان گلوكۆز، بەڵام بەدیاریكراوی چۆنییەتی بەكارهێنانی گلوكۆز دەگۆڕدرێت بەپێی تەمەن كاتێك كەسەكان، گەنجترن گلوكۆزی زیاتر تەرخان دەكەن بۆ پرۆسەی مێتابۆلیكی شیكردنەوەی هەوایی، كە ئەمە بۆ یارمەتیدانی گەشەپێدانی مێشك‌و باڵغ بوون، هەروەها گەشەسەندنی خانەكانی مێشك دەگرێتەوە، بەڵام كاتێك كەسەكان بەتەمەندا دەچن مێشكیان تووشی كەمبوونەوەی كرداری شیكردنەوەی هەوایی دەبێت، كە ڕێژەكەش زۆر نزمدەبێتەوە كاتێك كەسەكان دەچنە تەمەنی٦٠ساڵانەوە.

زۆر زانیاری نییە، كە چۆن میتابۆلیزم جیاوازە لەنێوان پیاوان‌و ئافرەتاندا، بۆیە لەتوێژینەوەیەكی نوێدا توێژەرەوان لێكۆڵینەوەیان لەپشكنینێكی وێنەی مێشك كرد لە ١٢١ ئافرەت و ٨٤ پیاو، كە تەمەنیان، لە نێوان ٢٠-٨٢ ساڵ بوو.

ئامێرێكی بەتوانا لەفێربوونی شیتەڵكردنیان مەشق پێكرد بۆ دۆزینەوەی تەمەنی كەسەكان‌و میتابۆلیزمی مێشكتان‌و ئەوەیان دۆزییەوە شیتەڵكردن دەتوانێت بەنزیكەی ڕاستی تەمەنی كەسەكان دیاری بكات بەپێی تەمەنی میتابۆڵیكی مێشكیان .

دوای ئەوە مەشقیان بەئامێری بەتوانا لەفێركردندا كرد لە بەكارهێنانی تەنیا  تەمەن و مێشكی پیاوان، كە ناسراوە بەتۆمارە مێتا بۆلیزمییەكان، دواتر تۆماری ئافرەتانیان داغڵكرد بۆ ناو شیتەڵ كردنەكە ‌و ئامێرەكەیان دیاری كرد بۆ ئەوەی تەمەنی مێتابۆلیكی ئافرەت شیكار بكات  ئەوەیان دۆزییەوە، كە كاتێك مەشقیان پێكرا لەسەر تۆمارەكانی پیاوان، شیتەڵەكە ئەوەی نیشاندا، كە تەمەنی مێتابۆلیكی ٣.٨ ساڵ گەنج تر بوو لەتەمەنی ڕاستی ئافرەتەكان خۆیان. 

دواتر توێژەرەوان شیكاركردنەكانیان پێچەوانەكردەوە مەشقیان بەئامێرەكە كرد لەسەر شیتەڵكردنی تۆماری ئافرەتەكان‌و ئامێرەكەیان والێكرد، كە تەمەنی مێشكی پیاوان هەژمار بكات‌و بەم شێوەیە،شیتەڵكردنەكە ئەوەی نیشاندا، كە مێشكی ٢.٤ ساڵ لەتەمەنی ڕاستیان گەورەتر بێت.

سەرنجڕاكێشان، ئەو بۆشاییەی نێوان تەمەنی مێشكی پیاوان‌و ئافرەتان بەرچاو دەكرا تەنانەت لەكەسە پێگەشتووە گەنجەكانیشدا، كە تەمەنیان ٢٠ ساڵان بووە، گوایاڵ وتی: بەهۆی ئەوەوە نییە، كە مێشكی پیاوان خێراتر بەتەمەندا دەچێت تەمەنی تازە پێگەشتنیان ٣ ساڵ زووتر دەست پێدەكات وەك لەئافرەتان و ئەوە بەردەوام دەبێت بەدرێژایی ژیان.

توێژەرەوان تێبینی ئەوەیان كرد، كە ڕێژەی گەنجی مێتابۆلیكی مێشكی ئافرەتان هاوڕێكە بەكەمی لەگەڵ ماوەی درێژی تەمەنی ژیانی ئافرەتان بە بەرچاو لەپیاوان.

هێشتا، گویاڵ تێبینی ئەوەی كرد، كە جیاوازی تەمەنی مێشكی پیاوان و ئافرەتان ڕێژەییانە، كەمە بە بەراورد بەو جیاوازییە بەناوبانگانەی تری نێواب هەردوو ڕەگەز وەك بەرزی باڵا.
 
زۆر توێژینەوەی تر هەیە، كە ئێستا پێویستە بۆ باشتر تێگەشتن لەئەم جیاوازییە تەمەنی مێشك، كە ئایا كاریگەری دەبێت لەو مەترسییانەی، كە پەیوەندیدارن بەتەمەن لەگەڵ نەخۆشی مێشكدا وەك ئەلزەهایمەر.

گوایاڵ وتی: توێژەرەوان لەئێستادا كاردەكەن لەسەر توێژینەوەیەكی تر، كە بۆ تاقیكردنەوەی ئایا توێژینەوەكان رۆڵێكیان هەیە لەوەی، كە بۆچی كەمتر تووشی خاوبوونەوەی توانای فێربوون دەبن وەك لە پیاوان.

وەرگێڕان: شنیار عوسمان