ئیلتیهابی درێژخایەن كاریگەری لەسەر مێشك دەبێت

جیهان

18/02/2019‌ 2221 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەی نوێی زانكۆی جۆنس هۆپكێنزی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، كە  ئیلتیهاباتی درێژخایەن، كێشەكانی بیرو یادەوەری لەتەمەنی پیریدا بەدواوە دێت.

لێكۆڵینەوەكە ئاشكراشیكردووە، كە ئیلتیهابی درێژخایەن، دەهێتە هۆی نەخۆشییەكانی تری وەك وەكوو ڕۆماتیسمی جومگە، MS، سترێسی فیزیایی.

توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، بەخواردنی دەرمانە دژە ئیلتیهابەكان‌و وەرزشكردن خۆمان بەدووربگرین لەو نەخۆشییە مەترسیدارانە، كە ژیانی مرۆڤ دەخاتە مەترسییەوە.

كینان واكێر، مامۆستای زانكۆی جۆنس هۆكینز و لە نووسەرانی ئەو لێكۆڵینەوەیە وتی، ئیلتیهابی درێژخایەن بۆ جەستە زیانبەخشەو دەتوانێت نەخۆشی دڵ و جەڵدە و شێرپەنجەی بەدوادا بێت. 

لێكۆڵەران بۆ ماوەی 20 ساڵ نزیكەی 12336 كەسیان لە تەمەنی 57ساڵ خستەژێر لێكدانەوەوە، ئەوان لە سەرەتای لێكدانەوەكانیان، نموونەو سەمپڵی خوێنی بەشداربوانیان وەرگرت و چوار جۆرە ئیلتیهاب واتە "فیبرینۆجێن" (fibrinogen)، ڕادەی خڕۆكەی سپی خوێن، ڤۆن ڤیڵیبڕاند (von Willebrand factor) و "فەكتۆر ڤیی" (factor VIII) یان لێكدانەوە بۆ كرد.

لێكۆڵەران بۆ هەركەسێك جۆرە ئیلتیهابێكیان خستە ژێر لێكۆڵینەوە، كە پاش سێ ساڵ جۆرە پڕۆتینێكی كاردانەوەی بەناوی " (C-reactive protein) لێكدانەوە بۆ كرد و پاشان ئەوانیان دابەشی دوو دەستەو تاقم كرد.

لێكۆڵینەوەكە بۆ ماوەی 6 تا 9 ساڵ لێكدانەوەی بۆ كرا و پاشان لەكۆتایی تاقیكردنەوەكە دیسانەوە لێكدانەوەی بۆ كرایەوە، لێكۆڵەران تێگەیشتن كەمكردنەوەی لەو گروپەی بەزۆرترین ئاستی نیشانەی ئیلتیهابیان هەیە، توندتر لەو گروپەیە، كە نزمترین ئاستی ڕێژەی ئیلتیهابییان هەیە.

هـ ـ ح