پێكی ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات

وەرزش

18/02/2019‌ 661 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێراد پێكی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، ژمارەیەكی پێوانەیی لەخولی ئیسپانی تۆماركرد.

پێكی لەدوای بەشداری لەیاری یانەی بەرشەلۆنەو بەلەد وەلید لەخولی ئیسپانی‌و هەفتەی 24ی خولەكە ئەو ژمارە پێوانەییەی تۆماركردووە.

جێراد پێكی بەو بەشدارییەی كۆی بەشدارییەكانی لەگەڵ بەرشەلۆنە كردە سێ سەد یاری، كە لەدوای كارلۆس پۆیۆل بە 392 یاری‌و میگیل بە 391 پلەی سێیەمی هەیە.

پێكی تەمەنی 32 ساڵەو لەدوای ساڵ 2008وە رووی لەیانەی بەرشەلۆنە كردووەو تائێستا چەندین نازناوی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە بردووەتەوە.

هـ ـ ح