ناسا گوڵی ڤالانتاین دەباتە بۆشایی ئاسمان (+وێنە)

جیهان

18/02/2019‌ 1171 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی ناسا سەركەوتووبوو لەیادكردنەوەی رۆژی خۆشەویستی لەبۆشایی ئاسمان، كە بەڤالانتاین ناسراوە.

ناسا لەو چوارچێوەیەدا، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر چەند وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە، كە لەوێنەكاندا گۆڵ لەبۆشایی ئاسمان دەبینرێت.

بەپێی ئاژانسەكە، گۆڵەكەیان بۆ یادی رۆژی خۆشەویستی ڤالانتاین بردووەتە بۆشایی ئاسمان، كە ناوی گۆڵەكەش "زینیا".

گۆڵەكە لەلایەن گەردوونناس سكوت كیلی لەپرۆژەیەكی تایبەتی سەوزایی چێنراوەو یەكەم جاریشە گوڵ دەبرێتە بۆشایی ئاسمان.

زاناكان ئەوەیان گەڕاندووەتەوە بۆ ئەو بیرۆكەیەی ، كە دەڵێت، ژیان لەبۆشایی ئاسمانەوە هاتووە.