كیم ئەو بەرپرسانە سزادەدات دژی باشبوونی پەیوەندی واشنتۆن‌و پیۆنگیانگن

جیهان

21/02/2019‌ 1521 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی كوریای باكور (كیم جونگ ئون) چەند فەرمانێكی دەركردووە بەدوورخستنەوە، یان زیندانی، یان لە سێدارەدانی ئەو كەسانەی گومانی ئەوەیان لێكراوە، كە ناڕازی بوون لەنزیكبوونەوەی پەیوەندی دیبلۆماسی پیۆنگیان لەگەڵ ئەمریكا.

رۆژنامەی (ۆول ستریت جۆرنال)ی ئەمەریكی لەناوەندی "ستراتیژیەتی كوریای باكوور"ەوە گواستویەتییەوە رێكخراوێكی تایبەتە بەو كەسانەی لەكۆریای باكوور رادەكەن‌و رایگەیاند، كیم جۆنگ ئون فەرمانی كردووە بە دوورخستنەوە، یان زیندانی یان لە سێدارەدانی نزیكەی 50 بۆ 70 كەسایەتی دیاری دەوڵەمەندو دەست بەسەراگرتنی ماڵ و سامانەكەیان.

ئەو راپۆرتە لە كاتێكدایە 7 رۆژی ماوە بۆ گرێدانی لوتكەی دووەم لەنێوان دۆناڵد ترامپی سەرۆكی و كیم جونگ ئون، كە لەڤێتنام ئەنجامدەدرێت‌و بۆ باشكردنی پەیوەندییەكانی پیۆنگیانگ‌و واشنتۆنە.

ناوەندی "ستراتیژیەتی كوریای باكوور" راشیگەیاند، ئەنجامی چاوپێكەوتنەكان، كە لەگەڵ 20 كەس لە بەرپرسە باڵاكانی پێشوو ، ئێستا ئەنجامی داوە، دەریدەخات، ئەو رێكارانە ئەو بەرپرسانە دەگرێتەوە، كە پۆستەكانیان بەكارهێناوە بۆ كۆكردنەوەی سەروەت‌و سامان بە ڕێگەی ناڕەوا.

بە گوێرەی راپۆرتەكە، رێكارەكان، كە لە كۆتایی ساڵی رابردووەوە دەستیپێكردووە فۆكەس دەخاتە سەر دەست بەسەراگرتنی دراوی بیانی، ئەو پارانەی بەرپرسە كۆرییەكان كۆیانكردووەتەوە و بە چەندین ملیار دۆلار دەخەمڵێنری تا ئێستا.

بەرپرسە ئەمەریكی و كۆرییەكان بۆ ۆول ستریت جۆرناڵ ئاشكرایانكردووە، ئەو رێكارانە لە ژێر دروشمی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵیدایە و مەبەست لێی بێ دەنگكردنی رەخنەگرانەوە بەهێزكردنی پاڵپشتیكردنی رژێمی كیم جۆنگ ئونە.

سەرۆكی كوریای باكوورو ئەمەریكا لە لوتكەیەكی مێژووییدا لەسەنگافورە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو چاویان بەیەكتری كەوت‌و بووە مایەی لێكنزیكبوونەوەی هەردوولا.

هەردوو سەرۆك پەیمانیاندا چەكە ئەتۆمییەكانیان لە نیمچە دورگەی كۆریا دابماڵن، ئەمەش وای لە ترامپ كرد دووپاتی ئەوە بكاتەوە، كوریای باكوور مەترسییەكی ئەتۆمی نییە.

هەر لەم چوارچێوەیەدا سەرۆكی ئەمەریكا رووبەرووی رەخنە بووەوە بەوەی سازشی بۆ سەرۆكی كوریای باكوور كردووە بەبێ ئەوەی پەیمانی ئەوەی پێدرابێت بەرنامەی دروستكردنی رۆكێتی بالیستی كۆتایی پێ بهێنرێت.

رۆژی سێ شەممە دۆنالد ترامپ رایگەیاند، رۆژانی 27 و 28 ی ئەم مانگە لەڤیتنام كۆبوونەوەیەكی باش لەگەڵ سەرۆكی كوریای باكوور ئەنجام دەدات و لەكۆتاییدا دەیەوێت چەكی ئەتۆمی پیۆنگ یانگ دابماڵێت، بەڵام ئەمە بە پەلە پەل نابێت.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا