نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

01/03/2019‌ 689 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 36 سەنت بەرێژەی لەسەدا 0.5 دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 66.03 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 27 سەنت بەرێژەی لەسەدا 0.4 دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 66.31 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەزیادبوونی بەرهەمی ئەمریكاو بەردەوامی كێشە بارزگانییەكانی نێوان ئەو وڵاتەو وڵاتی چینە، كە رەنگە بەو هۆیەوە نرخی نەوت زیاتریش روو لەنزمبوونەوە بكات.

هـ ـ ح