13 ساڵ دوای دەركەوتنی داعش.. قۆناغەكانی هەڵكشان‌و شكستی رێكخراوێكی تیرۆریستی

عیراق

03/03/2019‌ 2024 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شكستهێنانی داعش لەسەر دەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات ، كە ئەمەریكا پاڵپشتی لێدەكات، لە قۆناغەكانی كۆتاییدایە بەهێرش كردنە سەر كۆتا شوێنی ژێر دەسەڵاتی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە لە باغوزی سوریای نزیك سنووری عێراق.

سەرەتای دەركەوتنی ئەو رێكخراوە دەگەڕێتەوە نێوان ساڵەكانی 2004 و 2011، ئەو ماوەیەی هاوكات بو لەگەڵ داگیركردنی عێراق لەلایەن ئەمەریكاوە، و لە میانەیدا بەشێكی جیابوەوە لە رێكخراوی قاعیدە دروست بوو. بەلام لە ساڵی 2006، رێكخراوە جیابوەوەكە ناوی خۆینا داعش، كە زۆربەی ئەوانەی بەدواداچونیان بۆ كردوە بە كاتی دەركەوتنی راستەقینەی رێكخراوە تیرۆریستەكەی دادەنەن.

سەرۆكی رێكخراوەكە ئەبو بەكری بەغدادی لە ساڵی 2011 دا گروپێكی نارد بۆ سوریا بۆ دامەزراندنی كۆمەڵەیەكی سەر بەداعش و بە شێوەیەكی تەواوەتی لە ساڵی 2013 دا پەیوەندی لەگەڵ قاعیدەدا پچڕاند.

ساڵی 2014، ساڵی سەركەوتنی خێرای  داعش بوو، كە دەستی گرت بەسەر شاری فەلوجەی عێراق و رەقەی سوریا، پاشان دەسەڵاتی فراوان بوو، لە مانگی یۆنیۆی ئەو ساڵەدا موصڵ و تكریتی گرت و سنوری سوریای بەزاند.

بەغدادی لە موسڵ دەوڵەتە تیرۆریستەكەی راگەیاند و چەندین تاوانی قێزەونی ئەنجامدا، و سەدان كەسی لە عەشیرەتی شعیتات سەربڕی، و هەمان كردەوەی دژی هەزاران ئیزدی لە شەنگال ئەنجامدا، و زیاتر لە حەوت هەزار ژن و كچی ناچار بە كۆیلەی سێكس كرد.

ئەندامەكانی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە شانازییان بە پەڕاندنی سەری مرۆڤ و بارمتە بیانیەكانەوە دەكرد، و لە گرتەی ڤیدیۆییدا بڵاویان دەكردەوە.

بۆ بەرپێگرتنی درێژبونەوەی دەسەڵاتی تیرۆریستان، لە مانگی سیپتەمبەری هەمان ساڵ ئەمەریكا هاوپەیمانیەتیكی دژی رێكخراوەكە راگەیاند، و دەستی بە هێرشی ئاسمانی كرد بۆ سەریان، و لەو كاتەدا یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد لە سوریا رێكخراوەكەی ناچار كرد لە شاری كۆبانی بكشێتەوە لەسەر سنوری توركیا.

رێكخراوەكە لە ساڵی 2015 دا هێرشەكانی گواستەوە بۆ دەرەوەی سوریا و عێراق، و چەند ئەندامێكیان هێرشیان كردە سەر بارەگای رۆژنامەیەكی كاریكاتۆر، ئەمەش سەرەتای زنجیرەیەك هێرشی یەك لەدوای یەك بوو لە سەرتاسەری جیهان.

دوای ئەوەی چەند توندرەوێكی سەر بەرێكخراوەكە سەری هەندێ كەسی مەسیحییان لە لیبیا پەڕاند، چەند گروپێكی تر لە ولاتانی تر پەیمانیان بۆ داعش دووپاتكردەوە؛ بەلام لە جێبەجێكردنی هێرشەكاندا بە سەربەخۆیی مانەوە.

لە مانگی مایۆدا رێكخراوەكە دەستی بەسەر شاری رەمادی عێراق و تەدموری شوێنەواریی سوریادا گرت، بەلام لە گەڵ كۆتایی هاتنی ساڵی 2015 دا قەڵەمڕەویەكەی لە عێراق و سوریا دەستی بەپاشەكشە كرد.

لە ساڵی 2016 دا ، داعش توشی تێكشكان هات، پاش ئەوەی عێراق لە مانگی یۆنیو فلوجەی لە ژێر دەستیان دەركرد، لە هەمان كاتدا هێزەكانی سوریای دیموكرات لە مانگی ئۆغزتس شاری مەنبەجیان لە ژێر جنگی تیرۆریستەكاندا دەرهێنا.

پێشكەوتن و چوونە پێشەوەی جەنگاوەرە كوردەكان لە ناوچەكانی نزیك سنوری توركیا بوە مایەی دڵەڕاوكێكی ئەنقەرە، و ئەمەش وای كرد ئەو وڵاتە لە نێو خامی سوریادا هێرش بكاتە سەر یەكینەكانی پاراستنی گەل و داعش.

لە ساڵی 2017 دا، رێكخراوەكە تووشی شكشتی گەورە بوەوە، و لە مانگی یۆنیۆدا پاش هێرشی هێزی عێراقیەكان دەسەڵاتەكەی لە موصل لە دەستدا، و لەو كاتەدا بەغدا سەركەوتنی بەسەر دەوڵەتی خەلافەتدا راگەیاند.

هەرچی سوریایە، لە مانگی سیپمتەمبەردا، سوپای ئەو وڵاتە لە رۆژهەلاتەوە و بە پاڵپشتی روسیا و ئێران روەو دیر الزور پێشرەوییان كرد، بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ناوچەی فورات، و لە مانگی ئۆكتۆبەردا هێزەكانی سوریای دیموكرات چەكدارەكانی داعشیان لە شاری رەقە دەرپەڕاند.

لە ساڵی 2018 دا سوپای سوریا بەردەوام بوو لە راوەدونانی پاشماوەكانی ئەو رێكخراوە لە یەرموك و باشوری دیمەشق، و نزیك لە بەرزاییەكانی جۆلان. سەرەرای ئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە پێشرەویدابوون لە ناوچەی فورات، و هێزە عێراقیەكانیش دەسەلاتی خۆیان گەڕاندەوە بۆ ناوچە سنوریەكان، و ئەمەریكاش بڕیایدا هێزەكانی لەو شوێنانە بكێشێتەوه.

لە ساڵی 2019 دا هێزەكانی سوریای دیموكرات گەمارۆی رێكخراوەكەیاندا لە كۆتا شوێنیان لەسەر چۆمی فورات لە گوندی باغۆز، و نوسینگەی راگەیاندنی هێزەكان رۆژی شەممە رایانگەیاند هێزەكانیان لە كۆتا شوێنەكان چونەتە پێشەوەو شەڕێكی سەخت لەو شوێنە بەرپا بوە.

لای خۆیەوە، بەرێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات، مستەفا بالی بۆ ئاژانسی رۆیتەرزی ئاشكرا كرد، هێزەكانیان پێشبینی ئەوە دەكەن لە ماوەیەكی نزیكدا جەنگەگەیان دژی داعش كۆتایی پێ دێت.

هێزەكانی سوریای دیموكرات چاوەڕوانی ئەوەن مەدەنیەكان بە تەواوەتی لەو شوێنە دەرباز ببن بۆ ئەوەی هێرش بكەنە سەر كۆتا شوێنیان، بە شێوەیەكی بەرچاویش بینرا كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هەزاران كەسی مەدەنی باغۆزیان بەجێ هێشت و روویان كردە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزە كوردیەكان.

سەرچاوە: Sky news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا