ڤیدیۆ.. نرخی مۆبایلە نوێیەكەی كۆمپانیای "Xiaomi" تەنیا 195 دۆلارە

جیهان

04/03/2019‌ 995 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "Xiaomi"، مۆبایلە نوێیەكەی ئاشكراكرد، كە لەجۆری "Redmi Note 7 Pro" و كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیەو نرخی تەنیا 195 دۆلارە.

مۆبایلەكە كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزی هەیەو قەبارەی شاشەكەی 6.3 بۆسەو دیقەیەكی بەرزی هەیە، كە بە تەچ سكرین كار دەكات.
كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە (48+5) میگاپێكسڵەو سیستەمی "Sony IMX586"، بەو هۆیەشەوە ڤیدیۆ بەدیقەی 4k تۆمار دەكات‌و كامێرای پێشەوەشی 13 میگاپێكسڵە.

هەروەها مۆبایلەكە سیستەمی "Snapdragon 675" تێدایەو رامەكەی 4/6 گێگابایتەو میمۆری ناوەكیشی 64/128 گێگابایتەو توانای باترییەكەشی 4000 میللی ئەمپێرە.


هـ ـ ح