تـوركـیـا لـەهـەوڵـی ئـەوەدایـە نـرخـی لـیـرە بـەرزبـكـاتـەوە

جیهان

04/03/2019‌ 1071 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەمەبەستی پشتیوانیكردنی دراوی وڵاتەكەی حكومەتی توركیا بڕیاریدا بۆ ماوەی شەش مانگی تر ئەو بڕیارەی، كە هەناردەكارانی وڵاتەكەی ناچار دەكات لەماوەی ١٨٠ رۆژدا لەسەدا ٨٠ی داهاتەكەیان لە دراوی بیانی بگۆڕنەوە بۆ لیرەی توركی درێژبكاتەوە . 

بەگوێرەی هەواڵێك، كە ئەمرۆ دووشەممە رۆژنامەی فەرمی حكومەت بڵاویكردووەتەوە ئەو بڕیارە یەكەم جار لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوودا درا ئامانج لێی ئەوە بوو تەنیا بۆ ماوەی شەش مانگ كاری پێبكرێت .

لیرەی توركی ساڵی ڕابردوو بەهۆی ناكۆكی سیاسیی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە بەشێكی زۆری بەهاكەی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریكایی لەدەستدا بۆیە حكوومەت ئەو هەنگاوەی وەك ڕێگایەك بۆ پشتیوانی دراوی وڵاتەكەی گرتۆتە بەر .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی