وێنە.. گرانبەهاترین ئۆتۆمبیل لەمێژووی مرۆڤایەتی

جیهان

06/03/2019‌ 1429 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "بۆگاتی" فەرەنسی، ئۆتۆمبیلێكی نوێی لەپێشەنگای نێودەوڵەتی جنیف لەسویسرا نمایشكرد.

ئۆتۆمبیلەكەی كۆمپانیای "بۆگاتی" نوێترین ئۆتۆمبیلی كۆمپانیاكەیە ، كە گرانبەهاترین ئۆتۆمبیلە لەجیهانداو نرخەكەی لە 12 ملیۆن دۆلار ئەمریكییەوە دەستپێدەكات.

ئۆتۆمبیلەكە لەجۆری "بۆگاتی لا فواتۆر نوار" بەبۆنەی یادی 110 ساڵەی كۆمپانیای "بۆگاتی" دروستكراوەو خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

بزوێنەری ئۆتۆمبیلەكە هەشت بستۆنەو توااكەی 16 لیترەو هێزەكەی 1479 ئەسپەو توانای هەڵسوڕانی 1600 نیوتن مەترەو چەندین تایبەتمەندی تریشی هەیە.

هــ ـ ح