دوای دەنگۆكانی دیارنەمانی ترامپ شوێنی میلانیای هاوسەری ئاشكرادەكات

جیهان

07/03/2019‌ 2223 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆكانی دیارنەبوونی میلانیا ترامپی هاوسەری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، ترامپ شوێنەكەی ئاشكراكرد.

دۆناڵد ترامپ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە میلانیا ترامپ بەشداری لە بەخشێكی راستەوخۆ لە لاس فیڤاس بەشداری كردووە.

ترامپ راشیگەیاند، بەشداری میلانیا لەبەرنامەیەكی راستەوخۆ لەسەر مادەی ئەفیونی هۆشبەر بووە، وەك چلاكییەكی خۆی ئەوەی كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، سەرچاوە هەواڵییەكان باسیان لەوە كرد، كە لە كانونی دووەمەوە میلانیا ترامپ دەرنەكەوتووە، ئەوەش بووە جێگەی پرسیارو گومان.

هـ ـ ح