ڤاڵڤێردی لەیانەی لیۆن دەترسێت

وەرزش

07/03/2019‌ 926 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە تری خۆی نەشاردەوە، لەتواناكانی یانەی لیۆنی فەرەنسی.

ئارنستۆ ڤاڵڤێردی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە ئەوان ترسیان هەیە، یانەی لیۆن لەیاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات‌و كێشەیان بۆ دروست بكات.

راهێنەرەكەی بەرشەلۆنە راشیگەیاند، ئەبێت بۆ یاری بەرانبەر لیۆن بەباشی خۆیان ئامادە بكەن‌و بتوانن ئەنجامێكی باش تۆماربكەن، بۆ ئەوەی سەربكەون بۆ قۆناغی داهاتوو.

یانەی بەرشەلۆنەی هەفتەی داهاتوو یاری گەڕانەوە لەقۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكان بەرانبەر یانەی لیۆن دەكات، كە یاری چوون بەبێ‌ گۆڵ بۆ هەردوو یانە كۆتایی هات.

هـ ـ ح