شارپرێس:
ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی له یاریگه‌ی كامپ ن‌و-ی تایبه‌ت به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌بیندرێت.
له‌میانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕایۆ ڤایكانۆ، ئه‌لێكسی سانچێزی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌نێو یاریگه‌ی كامپ ن‌و بیندرا، كه بۆ بینینی یارییه‌كه سه‌ردانی ئیسپانیای كردبوو.
به‌هۆی پێكانه‌وه له‌ئێستادا سانچێز له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی مانچسته‌ر یونایتد دووركه‌وتوه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌شدارنه‌بوو له‌بردنه‌وه گه‌وره‌كه‌ی یانه‌كه‌ی له‌پاریس سانجێرمان.
به‌رله‌وه‌ی ڕووبكاته یانه‌ی ئارسیناڵ‌و پاشان یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، سانچێز له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاریكرد‌و له‌و یانه‌یه وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر ناسرا.
ڕ . ج