ئەو ژنە هونەرمەندانەی زۆرترین هەواداریان لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە

هەمەڕەنگ

11/03/2019‌ 632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "سبۆتیفای" لیستی ئەو ژنە هونەرمەندانەی بڵاوكردەوە، كە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكووری ئەفریقا زۆرترین هەواداریان هەیە.

بەپێی پێگەكە شیرین عەبدولوەهاب هونەرمەندی میسی لەپلەی یەكەم دێت‌و بەدوای ئەویش هونەرمەندی لوبنانی فەیرۆز دێت‌و لەپلەی سێیەمیش نانسی عەجرەم دێت.

لەپلەی چوارەمیش ئەمال ماهر  دێت، كە لەسەر ئاستی جیهانیش ئاریانا غگراندی لەپلەی یەكەم دێت‌و پلەی دووەمیش بۆ بێڵی ئیلیش، پلەی سێیەمیش بۆ لیدی گاگا بووە.

هەروەها هەریەكە لە هالزی و دوا لیبا لەپلەكانی چوارەم‌و پێنجەمی هونەرمەندانی جیهاندا دێن، كە هەوادارێكی زۆریان هەیە.

هـ ـ ح