سۆلاری بەڵێنی مردن بە ریاڵ مەدرید دەدات

وەرزش

11/03/2019‌ 628 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەڵێنیدا لەگەڵ یاریزانانی یانەكەی تا مردن دەجەنگن.

سانتیاگۆ سۆلاری لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، هەموو هەوڵێك دەدات باشترین ئەنجام بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆماربكات.

راهێنەرە ئەرجەنتینییەكە جەختیشیكردەوە، ئەو نازانێت لەكۆتایی وەرز چی روودەدات، بەڵام ئەوە دەزانێت، كە دەبێت تا كۆتایی بەردەوام بێت‌و رایگەیاند، هەموو كارێك دەكەن ریاڵ مەدرید بگەڕێننەوە سەر رێرەوی بردنەوەكان.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە ئەنجامەكانی یانەی ریاڵ مەدرید وەك پێویست نییەو بەو هۆیەشەوە ئەگەر هەیە سۆلاری لەپۆستەكەی دووربخرێتەوە.

هـ ـ ح