شارپرێس:
راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی ده‌ڵێت، پلانی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی ببێت.
پیپ گواردیۆلا، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی ڕایگه‌یاند، تا دوو ساڵی داهاتوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر سیتی هه‌یه‌و بیر له‌جێهێشتنی یانه‌كه‌ی ناكاته‌وه، مه‌گه‌ر له‌یانه‌كه دوربخرێته‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی پیپ گواردیۆلا له‌كاتێكدایه كه باس له‌په‌یوه‌ندیكردنی ناوبراو به‌یانه‌ی یۆڤانتۆس‌و وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه ده‌كرێت.
له‌باره‌ی بردنه‌وه‌كانی یانه‌كه‌ی گواردیۆلا وتی، مانچسته‌ر سیتی به‌چانس یارییه‌كان ناباته‌وه، به‌ڵكو به‌ئاستی به‌رزی یاریكردنی ده‌یباته‌وه.
ڕ . ج