نرخی نەوت بەرێژەی 1% لەبازاڕەكانی جیهان بەرزدەبێتەوە

جیهان

12/03/2019‌ 439 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرێژەی لەسەدا یەك بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی سعودییەو وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیك.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی بە 56.79 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 72 سەنت بەرێژەی 1.28% بەرزبووەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانیش، لەكۆتا مامەڵەكان 84 سەنت بەرێژەی 1.28% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 66.58 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

پێشتر سعودییە لەرێگەی وەزیری وزەوە رایگەیاند، كە لەسەر رێنماییەكانی رێكخراوی ئۆپیك بەرهەمی نەوتی كەم دەكەنەوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕ داناوەو رەنگە نرخەكەی زیاتریش بەرزبێتەوە.

هـ ـ ح