قسەی پێرێز لەسەر گەڕانەوەی زەیدان

وەرزش

12/03/2019‌ 497 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید هەڵوێستی لەسەر گەڕانەوەی زەینەدین زەیدان بۆ راهێنەرایەتی یانەكەی راگەیاند.

پێرێز لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە چیرۆكی خۆشەویستی ریاڵ مەدریدو زەینەدین زەیدان بۆ هەژدە ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

سەرۆكی ریاڵ مەدرید هەروەها رایگەیاند، ئەوە رۆژێكی گەورەیە بۆ ئەوان دەیانەوێت بەو گەورەییە بمێننەوە.

زەینەدین زەیدان شەوی رابردوو پەیوەندی بەیانەی ریاڵ مەدریدەوە كردەوەو بووەوە بەراهێنەری یانەكە، كە ماوەی نۆ مانگە دەسەبەرداری راهێنەرایەتی ئەو یانە مەدریدییە بووە.

هـ ـ ح