شارپرێس:
زه‌ینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه بۆ یانه‌كه‌ی به‌ڕوی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ داناخات.
پاش ئه‌وه‌ی زێدان بوه‌وه به‌ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كاتێك پرسیاری له‌باره‌ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆوه لێكرا وتی:"ئه‌وه بابه‌تی ئێستا نیه، به‌دڵنیاییه‌وه بۆ وه‌رزی داهاتوو باسی لێوه‌ده‌كات".
زێدان وتیشی:"ڕۆناڵدۆ مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید دروستكردوه‌و ئه‌وه‌ش كه‌س ناتوانێت بیگۆڕێت".
هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا زێدان له‌باره‌ی ئاستی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆوه ئه‌وی به یاریزانێكی به‌توانا وه‌سفكرد.
ڕ . ج