بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

14/03/2019‌ 317 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوابوو، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ هەر بەرمیلێك لەنەوتی برێنتی پێوانەیی جیهانی بە 67.55 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 88 سەنت بەرێژەی 1.32% بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان هەر بەرمیلێكی بە 58.26 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 1.39 دۆلار بەرێژەی 2.44 بەرزبووەتەوە.

چەند رۆژێكە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرز دەبێتەوە، كە پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیك‌و ئەمریكاوە هەیە.

هـ ـ ح