ژمارەیەک هاوڵاتی عیراقی لەنێو قوربانییەکانی هێرشەکەی نیوزلەندان

عیراق

15/03/2019‌ 1108 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێکی باڵای عیراق ڕایدەگەێنێت "ژمارەیەک هاوڵاتی عێراقی لەناو ئەو کەسانەدان کە لە هێرشەکەی سەر دوو مزگەوتەکەی نیوزلەندا شەهیدبوون".

ئەمڕۆ هەینی ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری پێشووی موسڵ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نوسیوویەتی "ژمارەیەک هاوڵاتی عێراقی لەناو ئەو کەسانەدان کە لە هێرشکردنە سەر دوو مزگەوتەکەی وڵاتی نیوزلەندا شەهیدبوون، بۆیە پێویستە لەسەر وەزارەتی دەرەوەی عێراق بێدەنگ نەبێت لەو بابەتە، یاخود خوێنی عێراقییەکان بێ بەهایە بۆ هەر شوێنێک بچن".

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاند "هاوڵاتییەکی ئوردنیش لە هێرشەکەی مزگەوتەکانی نیوزلەندا کوژراوە و پێنج هاوڵاتی دیکەش برینداربوون".
هەروەها  باڵیۆزی دەسەڵاتی فەڵەستین ئاشکرایکردوە "هاوڵاتییەکی فەڵەستینییش کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون".

ئەوەش دوای ئەوە دێت سەرۆک وەزیرانی ئەمڕۆ تیرۆرستێکی ئوستورالی هێرشی کردە سەر دوو مزگەوت لە نیوزلەندا زیاتر لە ٤٩ کەس لەناو هەردوو مزگەوتەکەدا شەهیدبوون و زیاتر لە ٤٠ کەسیش برینداربوون.

هـ ـ ب