ئەو مۆبایلە زیرەكانەی كاركردنیان باشەو نرخیشیان هەرزانە (+ڤیدیۆ)

جیهان

16/03/2019‌ 941 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایانی پێگەی "Antutu"ی تایبەت بە تواناكانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان چەند مۆبایلێكیان دەستنیشانكرد، كە كاركردنیان باشەو نرخێكی هەرزانیشیان هەیە.

بەپێی ئەو پێگەیە، مۆبایلێك كە نرخەكەی 150 دۆلارە ئیشكردنێكی باشی هەیەو ئەویش مۆبایلی "Redmi Note 7" و یەكێكە لەمۆبایلە باشەكانی ساڵی 2019، هەروەها مۆبایلەكانی "Lenovo K5" ‌و "Note 8" و "Meizu" یەكێكن لەمۆبایلە باش‌و هەرزانەكان.

هەروەها ئەو مۆبایلانەی نرخەكانیان لەنێوان 150 بۆ 300 دۆلارەو كاركردنیان باشن ئەوانیش بریتین لە مۆبایلەكانی "Meizu V8"،  "Xiaomi Mi 6X"، "Lenovo Z5s".

هەندێك مۆبایلیش هەیە نرخەكانیان لەنێوان 300 بۆ 450 دۆلارەو كاركردن پێیان گونحاوە، ئەوانیش بریتین لەمۆبایلەكانی "Xiaomi Mi 8" و "Xiaomi Mi 9"و "Meizu 16 th".

ئەو مۆبایلانەشی نرخەكانیان لەنێوان 540 بۆ 600 دۆلارە بریتین لەمۆبایلەكانی "Xiaomi Black Shark" ‌و "Meizu 16th Plus"، "Black Shark Helo".

هـ ـ ح