شارپرێس:
بەگوێرەی ئەوەی تۆڕی " CNN" ی ئەمەریكی گواستوویەتییەوە جیم بریندنستین بەڕێوەبەری ئیدارەی فرۆكەوانی و ئاسمانی ئەمەریكی ڕایگەیاندووە ئەگەری زۆر ئەوەیە، كە ئەو كەسەی یەكەمجار پێدەنێتە سەر مەریخ ئافرەت دەبێت .
هەرچەندە بریدنستین ناوی ئەو كەسەی دیاری نەكرد ، بەڵام لەلیدوانێكی رادیۆییدا وتی: ئەگەری زۆر ئەوەیە كە لەكاتی نیشتنەوەی مرۆڤ لەسەر ڕووی مەریخ ئەو شەرەفە بەر ژنێك بكەوێت .
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری ناساش ڕایگەیاند، تیمی بەڕێوەبردنی ئایندە بۆسەر مانگ بۆ یەكەم جار ئافرەتێكی تێدا دەبێت .
بەگوێرەی ئامارەكانی ئیدارەی ناسا ژنان لەسەدا ٣٧ ی كەشتیوانە ئاسمانییەكانی ناسا پێكدەهێنیت .