پارتی دەستەی سەرۆكایەتی فراكسیۆنەكەی لەپەرلەمان هەڵبژارد

کوردستان

17/03/2019‌ 1103 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستەی سەرۆكایەتی خۆی لەپەرلەمانی كوردستان هەڵبژارد.
 
لیزا فەلەكەدین كاكەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی، بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، كۆبوونەوەی ئەنجامدا و دەستەی سەرۆكایەتیی بۆ فراكسیۆن هەڵبژارد".
 
كاكەیی  راشیگەیاند، ئومێد خوشناو بە سەرۆكی فراكسیۆن، نەجات شەعبان بەجێگری سەرۆكی فراكسیۆن، پێشەوا ھەورامانی وتەبێژ، بەھمەن كاكە عەبدوڵڵا بە بڕیاردەری فراكسیۆن و منیش بۆ پەیوەندییەكانی فراكسیۆن هەڵبژێردرام."
 
فراكسیۆنی پارتی خاوەنی 45 كورسییە و گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستانە، كە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان‌و جێگرەكەشی لای ئەو فراكسیۆنەیەو كاندیدی حیزبەكەش رادەسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم.

هـ ـ ح