پێكی: میسی هاوشێوەی نییە

وەرزش

18/03/2019‌ 923 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێراد پێكی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە وەسفی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەی كرد.

جێراد پێكی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، میسی یاریزانێكی زۆر باشە، ئەو هاوشێوەی لەمێژوودا نییە، چواردە ساڵە بەو ئاستە بەرزەوە یاری دەكات.

قسەكانی پێكی دوای یاری بەرشەلۆنەو ریاڵ بیتس هات، كە میسی لەو یارییە سێ‌ گۆڵی كردو بەئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك براوە بوون.

یاریزانە ئیسپانییەكە ئەوەشی راگەیاند، كە ئەوان دڵخۆشن بەو بردنەوانەو ئەو بردنەوانەش وایان لێدەكات لەبردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانی براوە بن.

هـ ـ ح