شارپرێس:
پۆلیسی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا سێ كه‌ش كوژراو‌و نۆ كه‌سی دیكه‌ی برینداربوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كه‌سێك له یه‌كێك له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی شاری ئۆترێخت ده‌ستڕێژی گولله‌ی له هاوڵاتیان كرد و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
پۆلیسی هۆڵه‌ندا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند، له‌رووداوه‌كه‌دا سێ كه‌س كوژراون و نۆ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی وته‌ی پۆلیسی هۆڵه‌ندا، ئه‌وكه‌سه‌ی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه و له توركیا له‌دایكبووه‌وه و ته‌مه‌نی 37 ساڵه و تا ئێستاش ده‌ستگیرنه‌كراوه.
به‌پێی سكای نیوز، پۆلیس له ئێستا گه‌مارۆی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌یان داوه، كه له یه‌كێك له باڵه‌خانه‌كانی نزیك رووداوه هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ده‌ده‌ن.
ه.م