شارپرێس:
ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی بانگهێشتی سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له‌ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا مشتومڕی پێشكه‌شكردنی درێسه‌كه‌ی به ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆتاینه‌هاتووه، مه‌سعود ئۆزێل جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه‌و بانگهێشتی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی كرد كه هاوینی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێشتر به‌هۆی پێشكه‌شكردنی درێسه‌كه‌ی به ئه‌ردۆغان، ڕه‌خنه‌ی توند له‌ئۆزێل گیرا‌و ماوه‌یه‌ك ئه‌و بابه‌ته بوه پرسێكی سه‌ره‌كی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام ناوبراو ڕایگه‌یاند، كه دوور له‌سیاسه‌ت درێسه‌كه‌ی داوه‌ته ئه‌ردۆغان.
ئامینه گولسه كه ده‌ستگیرانی ئۆزێله، شاجوانی پێشووی توركیا بووه هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئۆزێل، ئه‌ردۆغانی بینیوه‌و به‌فه‌رمی ناوبراوی بۆ ئاهانگه‌كه‌ی بانگهێشتكردووه.
ڕ . ج