ڤیدیۆیەكی نوێی "دەرگای جەهەنەم" بڵاودەكرێتەوە

جیهان

20/03/2019‌ 3309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وێنەگری بەناوبانگ ئەلیساندرۆ بیلگیۆجوسۆ ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە، كە لەبیابانی "كاراكۆم" لەتركمانستان گرتوویەتی.

ڤیدیۆكە تایبەتە بەو بوركانە گەورەیەی لەو بیابانە هەیە، كە بەهۆی گەورەییەكەی میدیاكان بە "دەرگای جەهەنەم" ناوی دەبەن‌و وەسفی دەكەن.

لەڤیدیۆكەدا چاڵێكی گەورەی ئاگرین دەبینرێت، كە گەورەترین بەشی بوركانەكەیەو مێژووی تەقینەوەكەی بۆ سەردەمی یەكێتی سۆڤییەتی جاران دەگەڕێتەوە.

ئەو بۆركانە ناوی "درافازا"، كە تیرەی چاڵی بوركانییەكە 70 مەترەو قووڵییەكەشی 98 مەترەو لەساڵی 1971 بۆ یەكەمجار تەقیوەتەوە.

هـ ـ ح