كاسیاس تا كۆتایی ژیانی وەرزشی لەپۆرتۆ دەمێنێتەوە

وەرزش

21/03/2019‌ 587 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پۆرتۆی پرتوگالی گرێبەستی ئیكەر كاسیاسی گۆڵپارێزی بەناوبانگی ئیسپانی نوێكردەوە.

یانەی پۆرتۆ بۆ ساڵێكی ترو تا هاوینی 2020 گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزەی نوێكردەوە، كە دوای ئەو ساڵەش ئەو كاسیاس واز لەیاریكردن دەهێنێت.

كاسیاس، كە تەمەنی 38 ساڵە بڕیاریداوە لە تەمەنی 40 ساڵی واز لەیاریكردن بهێنێت‌و تا ئەوكاتەش لەیانەی پۆرتۆ دەمێنێتەوە.

كاسیاس لەساڵی 2015 رووی لەیانەی پۆرتۆ كردووەو لەگەڵ یانەكەی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە گرێبەستەكەی نوێكراوەتەوە.

هـ ـ ح