مەرجەعێكی ئاینی لەسەر سوپای ئەمریكا داوایەك ئاراستەی عەبدولمەهدی دەكات

عیراق

21/03/2019‌ 905 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قاسم تائی یەكێك لەمەرجەعە ئاینییەكانی عێراق، داوایەكی ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد.

قاسم تائی، لەمیانی پەیامێك داوای لەسەرۆك وەزیران، وەك فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كردووە، كە كار بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق بكات.

ئەو مەرجەعە راشیگەیاندووە، بوونی هێزەكانی ئەمریكا لەسنووری عێراق سوریا گوماناوییە، بۆیە دەبێت سەرۆك وەزیران هەموو هەوڵێك بدات بۆ كێشانەوەی ئەو هێزانە.

ماوەیەك لەناوەندە جیاجیاكانی عێراقەوە داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق دەكرێت‌و واشنتۆنیش ئەو داواكارییانەی رەتكردووەتەوەو جەخت لەناوەنی هێزەكانی دەكاتەوە.

هـ ـ ح