شارپرێس:
رابەرانی یەکێتی ئەوروپا رایانگهیاند، یەکێتیەکە رهزامهنده بە دواخستنی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیەکە تاوەکو 22ی مانگی پێنج، ئەمەش ئەگەر پەرلەمانی بەڕیتانیا هەفتەی داهاتوو پلانی جیابوونەوەکە پەسەند بکەن.
رابهرانی یهكێتی ئهوروپا له بهیاننامهیهكدا دوای وتوێژەکانی دوێنێ پێنجشەممەی رایانگهیاند، "یەکێتی ئەوروپا پابەندە بە درێژکردنەوەی بەرواری جیابوونەوەکە لە 29ی مانگی ئازارهوە بۆ 22ی مانگی ئایار، بەمەرجێک پەرلەمانی بەریتانیا هەفتەی داهاتوو ڕێکەوتنی جیابوونەوەکە پەسەند بکەن."
ئاماژهیان بهوهشكردوه، "بەهۆی ئەوەی بەریتانیا نایەوێت بەشداربێت لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپادا، ناکرێت لەو ماوەیە زیاتر درێژبکرێتەوە."
دۆناڵد تەسک، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لەوەڵامی داواکەی تێریزا مەی بۆ دواخستنی پرۆسەی دەرچونی وڵاتەکەی لەیەکێتی ئەوروپا رایگەیاندبو، تەنها کاتێک ئەو پێشنیارە قبوڵ دەکەن کە پەرلەمانی بریتانیا دەنگ لەسەر رێکەوتنی کشانەوە بدات کە ساڵی رابردو مەی واژۆیکردوە.
ه.م