شارپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته موسڵ، بۆ چاودێریكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێك به 287 كه‌سه‌وه له روباری دیجله له‌و شاره.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق به شارپرێس-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یشتووه‌ته شاری موسڵ بۆ چاودێریكردنی ره‌وشی لێكۆڵینه‌وه‌كان له رووداوه‌كه‌ی دوێنێی موسڵ.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته موسڵ و هاوكات سێ رۆژ ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری له عێراق راگه‌یاند.
ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌له‌مێك له روباری دیجله له موسڵ وه‌رگه‌ڕاو نقوم بوو، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌حمه‌د جبوری، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، "به‌له‌مه‌كه 287 كه‌سی له‌سه‌ر بووه و دوای نقومبونیشی ته‌رمی 89 كه‌سیان دۆزراونه‌ته‌وه و تا ئێستاش ته‌رمی 118 كه‌سیان دیارنین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه 103 كه‌سیان ژن و 86 پیاو و 98 منداڵ هه‌بوون، ئه‌وه‌ش به‌پێی كامێراكانی چاودێری دورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌كه.
ه.م