شارپرێس:
سوپای توركیا یه‌كه‌كانی كۆماندۆی ره‌وانه‌ی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیانه كرد كه له ناوچه سنوورییه‌كانی نزیك سووریا جێگیركراون.
به‌پێی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی فه‌رمی توركیا، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی سه‌ربازی یه‌كه‌كانی كۆماندۆ ره‌وانه‌ی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیانه‌ی توركیا كراون كه له ناوچه سنوورییه‌كانی نزیك سووریا جێگیر كراون.
یه‌كه‌كانی كۆماندۆ كه له ناوچه جیاكانی توركیاوه ره‌وانه‌ی هاتای كراون به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی پێویست به ئۆتۆمبێلی گولله‌نه‌بڕ گه‌یشتنه قه‌زای كركهان.
ئاژانسه‌كه‌ی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره ده‌ڵێت، دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان یه‌كه‌كان ره‌وانه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنوور كراون.