شارپرێس.. حلمى ره‌سول ره‌زا
رۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى رۆژى پێنج شه‌ممه 21ى ئازار باسى له‌وه كردوه، ئێران ده‌یه‌وێت وێنه‌ى خۆى له ئێران باش بكاته‌وه له پاش ئه‌وه‌ى سیاسه‌ته‌كانى سوپاى پاسداران له‌و ولاته‌دا شكستى هێنا، ئه‌وه‌شى روون كردۆته‌وه مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان عه‌لى سیستانى له میانى پێشوازیكردنیدا له سه‌رۆك كۆمارى ئێران حه‌سه‌ن رۆحانى هانى دامه‌زراوه‌ى دیبلۆماسى ئه‌و ولاته‌ى داوه له ده‌م و چاوه‌كاندا گۆڕانكارى بكات.
رۆژنامه‌ى ئینپێندت له راپۆرتێكیدا ده‌ڵێ: به‌هۆى سیاسه‌ته فراوانخوازیه‌كانى سوپاى پاسداران به‌سه‌ركردایه‌تى قاسم سلێمانیه‌وه، ئێران هه‌ندێ له گرنگترین هاوپه‌یمانه‌كانى شیعه‌ى له عێراق له ده‌ستداوه، له نێویاندا موقته‌دار سه‌درو سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق حیدر عه‌بادى و سه‌رۆكى ته‌یارى حیكمه عه‌مار حه‌كیم.
رۆژنامه‌كه باسى ئه‌وه‌شى كردوه پێده‌چێ ئێران بڕیارى ئه‌وه‌ى دابێت میكانیزمه‌كانى له‌گه‌ڵ دۆخى عێراقدا بگۆڕێت، وه‌ك هه‌وڵدانێك بۆ باشتر كردنه‌وه‌ى وێنه په‌راوێزخراوه‌كه‌ى له‌و وڵاته‌دا.
له درێژه‌ى راپۆرته‌كه‌دا هاتوه: سه‌رۆكى ئێران حه‌سه‌ن رۆحانى له‌م سه‌ردانه‌ى دواییدا به روونى هه‌وڵى ئه‌وه‌ى داوه قه‌ناعه‌ت به دامه‌زراوه كاریگه‌ره‌كان بكات به‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى بژارده‌ى جیاواز بۆ هاوپه‌یمانه‌كانى ده‌خاته روو له ناوچه‌كه‌دا، و ئه‌و شێوه‌یه‌ى سه‌ركرده‌ى سوپاى پاسداران جه‌نرال قاسم سلیمانى به‌رجه‌سته‌ى كردوه له ماوه‌ى ساڵانى رابروودا تاكه بژارده نیه كه هه‌ڵس و كه‌وتى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
رۆحانى پێش ئه‌وه‌ى سه‌ردانى شارى نه‌جه‌ف بكات بۆ ئه‌نجامدانى دیدار له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى، هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م صالح و عادل عبد المهدى و محمد حه‌لبوسى بینى، له كه‌ربه‌لاش چاوى كه‌وت به كۆمه‌ڵێك له هۆزه شیعیه‌كان له ناوه‌راست و باشورى عێراق، بۆ ئه‌وه‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ روون بكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه له ئه‌میر موسه‌وى دیبلۆمات كارى ئێرانه‌وه گواستویه‌تیه‌وه به‌وه‌ى وتویه‌تى : سه‌ردانیكردنى رۆحانى و دیداره‌كانى له‌گه‌ل لایه‌نه جیاوازه‌كانى عێراق له به‌غداو نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى دۆسیه‌ى عێراق له سوپاى پاسدارانه‌وه ده‌گوزارێته‌وه بۆ دامه‌زراوه‌ى سیاسى فه‌رمى. هه‌روه‌ها كۆمێنته‌كانى موسه‌وى له نێوه‌نده سیاسیه‌كانى عێراقدا گرنگیه‌كى زۆرى پێدرا، و هاوكات بوو له‌گه‌ڵ مشت و مڕى ناوخۆى ئێران سه‌باره‌ت به شێوه‌ى خستنه‌رووى وێنه‌ى كۆمارى ئیسلامى له ناوچه‌كه‌دا. پێش ئه‌وه‌ى رۆحانى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق ئه‌نجامبدا كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى دیبلۆماسى له تاران هاته كایه‌وه، به‌هۆى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران محمد جواد زه‌ریف، كه له سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى سوریا به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئه‌و وڵاته دوور خرابوه‌وه.
زه‌ریف هێماى بۆ ئه‌و پاڵنه‌رانه كردبوو كه بۆته هۆى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى و وتبوى : بوارێك بۆ كاریگه‌رى سیاسه‌تى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران نه‌ماوه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ى جه‌نرال قاسم سلیمانى ده‌ستى گرتوه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م سه‌ره‌داوه‌كانى عێراق و سوریا.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، په‌شیمان بونه‌وه‌ى زه‌ریف له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى، وه‌ك ده‌وترێ له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانانه هاتوه كه دۆسیه‌ى عێراق بدرێته ده‌ست دامه‌زراوه‌ى سیاسى و له ده‌ستى سه‌رباز ده‌ربهێنرێ، و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تاران قه‌ناعه‌تى به‌وه هێناوه ده‌بێ شێوه‌یه‌كى هه‌مواركراو له مامه‌ڵه په‌یره‌و بكرێت؛ ئه‌گه‌ر بیه‌وێ پارێزگارى له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆى بكات له ناوچه‌كه‌دا له ژێر سایه‌ى فشارى به‌رده‌وامى ئه‌مه‌ریكادا، كه خۆى له سزاى توندى ئابوری‌دا ده‌بینێته‌وه.
رۆژنامه‌كه له نێوه‌نده نزیكه‌كانى مه‌رجه‌عى باڵاوه له نه‌جه‌ف روونى كردۆته‌وه به‌وه‌ى، ئه‌و نمونه‌یه‌ى جه‌نرالى ئێرانى بۆ په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا په‌یره‌وى كردوه عێراق ده‌خاته په‌راوێزه‌وه، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى شیعه‌ى عێراق به گژ یه‌كدا ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كانى ناوچه‌كه‌دا.
دامه‌زراوه‌ى ئایینى له نه‌جه‌ف واى ده‌بینێ هه‌زاره‌ها گه‌نجى شیعه‌ى عێراق له‌و ململانێیانه‌دا گیانیان له ده‌ستداوه كه ئێران له ناوچه‌كه‌دا به‌رپاى كردوه و به پێویستى داناوه سنورێك بۆ ئه‌م دۆخه دابنرێت، ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه، له میانى پێشوازى كردن له رۆحانى، مه‌رجه‌عى باڵا عه‌لى سیستانى هانى دامه‌زراوه‌ى سیاسى و دیبلۆماسى داوه ده‌م و چاوى تر پێشكه‌ش بكه‌ن، دواى ئه‌وه‌ى سیاسه‌تى توندره‌وى جه‌نرال سلیمانى بوه هۆى دابڕینى شیعه‌ى عێراق له هه‌ژموونى ئێران.
له‌لایه‌كى تره‌وه، ئێران له‌وه ده‌ترسێ سیاسه‌تى فراوانخوازى سوپاى پاسداران وا له شیعه‌ى عێراق بكات باوه‌ش بۆ ركابه‌ره‌كان بكاته‌وه، كه خۆى له ئه‌مه‌ریكاو سعودیه‌دا ده‌بینێته‌وه. هه‌روه‌ها ره‌نگه ترسه‌كانى ئێران په‌یوه‌ندى به واقیعه‌وه هه‌بێت ، به‌وه‌ى گروپه عێراقیه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به ئێران رۆلى خراپ ده‌بینن له به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ى ئازادى مه‌ده‌نییه‌كان له ناوه‌راست و باشورى عێراق.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى هێناوته‌وه یاد، ئه‌م خوێندنه‌وه دره‌نگه‌ى ئێران ته‌رجه‌مه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌رزى واقیع به نیازى رۆحانى، پێش ئه‌ویش وه‌زیرى ده‌ره‌وه جواد زه‌ریف؛ به فراوانكردنى بنكه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ عێراق، جگه له چینه سیاسیه‌كان، پیاوانى ئایینى شیعه‌ش بگریته‌وه، ئه‌وانه‌ى كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر سه‌رۆك هۆزه گه‌وره‌كان.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌رچاوه عێراقیه‌كانه‌وه زانیویه‌تى، رۆحانى و زه‌ریف له میانى دیداره‌كانیاندا له‌گه‌ل سه‌رۆك هۆزه عێراقیه‌كاندا هه‌وڵیانداوه مه‌ترسیه‌كان دوور بخه‌نه‌وه‌و وێنه‌كه راست بكه‌نه‌وه، به‌هیواى ئه‌وه‌ى هاوبه‌شى دروست بكه‌ن له‌گه‌ل كه‌رته گرنگه‌كانى كۆمه‌ڵگه.
دیاره ئه‌م دیدارانه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ هه‌ڵمه‌تى فراوانى گشتى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ راستكردنه‌وه‌ى وێنه‌كه‌ى له عێراق، و به‌ده‌ست هێنانى ره‌زامه‌ندى گه‌لى ئه‌و وڵاته.
به‌وه‌ش كۆتایى به راپۆرته‌كه هاتوه، ئێرانیه‌كان به گوێره‌ى چاودێره‌كان بڕوایان وایه، عێراق یه‌كێكه له قه‌ڵا رێپێدراوه‌كان له به‌رانبه‌ر تاران‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى په‌نایه‌ك بێت بۆ فشاره زۆره‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سه‌رى، ئه‌گه‌ر ئێرانیه‌كان سه‌ركه‌وتو نه‌بن له چاككردنه‌وه‌ى وێنه‌كه‌یان له عێراق، ئه‌وا ناتوانن گره‌نتى پاڵپشتى ئه‌م وڵاته بكه‌ن به رووى سزاكانى ئه‌مه‌ریكادا.
وكاله بغداد الیوم