شارپرێس:
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی پارێزگاری موسڵ و جێگره‌كەی له پۆسته‌كانیان دوورخستووەته‌وه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دره‌نگانی ئه‌مشه‌و له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران پێشنیازی له‌كارلابردنی هه‌ریه‌كه له نەوفل عاگوب پارێزگاری نەینەوا و جێگرەکانی بۆ په‌رله‌مانی عێراق كردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "بەهۆی کەمتەرخەمی ئاشكرا و بەفیرۆدانی سامانی دەوڵەت و خراپ بەکارهێنانی پۆسته‌كانیان، عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای له په‌رله‌مان كردووه پارێزگاری موسڵ و جێگره‌كه‌ی له پۆسته‌كانیان لاببرێن".
بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای ئه‌وه دێت كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به‌له‌مێك له‌ناو روباری دیجله‌دا نقومبوو، به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س خنكان و تا ئێستاش چاره‌نوسی زیاتر له 100 كه‌سی دیكه نادیاره.
رۆژی هه‌ینیش نەوفل عاگوب، پارێزگاری نەینەوا سه‌ردانی كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشكرایه سه‌ر پاسه‌وانه‌كانی پارێزگاری موسڵ دوو كه‌سیانی برینداركرد، ئه‌وه‌ش توڕه‌یی كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی زیاتركرد.
ه.م