ئەمریكا 14 كەس‌و 17 ناوەندی ئێران دەخاتە ریزی سزادراوەكان

جیهان

23/03/2019‌ 741 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ناوی 14 كەس ‌و 17 ناوەندی ئێرانی خستە لیستی نوێی سزاكانییەوە.

نووسینگەی كۆنتڕۆڵكردنی داراییەكانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕۆژی هەینی 14 كەسایەتی و 17 ناوەندی لەڕیزی سزاكانی ناوەندی(SDN)  دانا، كە نوێترین سزای واشنتۆنە بۆ سەر تاران.

ناوی كەسە سزادراوەكان بەشێوەیەكە، مەنسور ئەسغەری، محەمەد مەهدی دائیمی عەتاران، ڕوح اللە قادری بیرەمی، سەعید بۆرجی، ڕزا ئیبراهیمی، غولامڕەزا ئیتاعەتی، محەمەد حوسەینی حەقیقیان، جەلال ئیمامی قوڕە حاجیلو، سیدئەسغەر هاشمی تەبار، مەهدی مەعسوومیان، محەمەد ڕەزا مەهدی پوور، ئەكبەر موتەلیبی زادە، محەمەد جەواد سەفەری، موحسین شیفایی.

ناوەندە سزادراوەكانیش بەمشێوەیەكن، كە لەناوەندی ئەبوڕەیحان، ناوەندی بوعەلی، گروپی حەیدەر كەڕاڕ، كیمیا پەخش شرق، كۆمپانیای پێشڕەو دەرمانی پەردیس، سامان نیرو، ناوەندی لێكۆڵینەوەیی سەدرا، گروپی شەهید ئاوینی، گروپی شەهید بابایی، گروپی شەهید چەمەران، گروپی شەهید چەمەران، گروپی شەهید فەخار موقەدەم، گروپی شەهید كەریمی، گروپی شەهید كازمی، گروپی شەهید موەحەدی دانش، ناوەندی لێكۆڵینەوەیی پیشەسازی و زانستی شەهید شوكری، گروپی شەهید زەینەدین و ناوەندی لێكۆڵینەوەی پیشەسازی و زانستی شێخ بەهایی پێكهاتوون.

وەزارەتی گەنجیەی ئەمریكا راشیگەیاندووە، ئەو سزادراوانە پەیوەندییان بە بەرنامە ئەتۆمی و موشەكییەكانی ئێرانەوە هەیەو كارئاسانییان  لەپێشكەوتنی ئەو پڕۆگرامانە كردووە.

واشنتۆن لەساڵی ڕابردووەوە بەدەرچوون لەڕێكەوتنی ئەتۆمی لەنێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 سزای یەكلایەنەی لەدژی وڵاتی ئێران دەستپێكردو تائێستاش بەردەوامی هەیە.

وەرگێران: یاسین نادر