شاندی دانوستانی یەكێتی و پارتی بۆ گەیشتنە رێككەوتن كۆدەبنەوە

کوردستان

23/03/2019‌ 1272 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند لەسەر پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی پارتی دیموكرات كۆدەبنەوە.

لەتیف شێخ عومەر بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی ئەمڕۆ شەممە راشیگەیاند، لەم هەفتەیەدا وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لەسەر پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.

پێش نەورۆز شاندی دانوستانكاری هەردوولا كۆببوونەوە و ڕاشیانگەیاند، لەدوای نەورۆز كۆبوونەوەكان دەستپێدەكاتەوە.

پارتی‌و یەكێتی ماوەیەكە لەسەر پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم كێشەیان هەیەو تائێستاش چەندین كۆبوونەوەیان كردووە، بۆ ئەوەی بگەن بەرێككەوتن.

هـ ـ ح