شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیە دەستبەرداری تواناكانی فلیپی كۆنتینیۆی بەرازیلیو یاریزانی یانەكەی ببێت ئەوەش لەهاوینی داهاتوو.
بەپێی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی، یانە كەتەلۆنییەكە ئامادەیە بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانە بەرازیلییە ببێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی مانچستەر یونایتید ئامادەیی دەربڕیوە ئەو یاریزانە لەیانەی بەرشەلۆنە بكرێت، كە تەمەنی 26 ساڵە.
ماوەیەكە كۆنتینیۆ ئاستی وەك پێویست نییەو بەو هۆیەشەوە پێگەی خۆی لەپێكهاتەی سەرەكی یانەكەی لەدەستداوە.
هـ ـ ح