شارپرێس:
ته‌نیا یه‌ك هه‌فته بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا ماوه، پایته‌ختی توركیاش به‌ڵێنی شكستپێهێنان به پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان ده‌دات.
هه‌فته‌ی داهاتوو هاوڵاتیانی توركیا سه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێن، هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌چاره‌نوسساز داده‌نرێت، چونكه دواتر كاریگه‌ریی بۆسه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌بێت، به‌ڵام له‌ئێستاوه ئاماژه‌كان بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا‌و پارته‌كه‌ی كه ئه‌كه‌په‌یه دڵخۆشكه‌ر نین.
به‌گوێره‌ی چه‌ند ڕاپرسییه‌ك كه له‌ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌نجامدراون، له‌شاری ئه‌نقه‌ره كه پایته‌ختی توركیایه مه‌نسور یاڤاش، كه كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماریی (جه‌هه‌په)ی ئۆپۆزسیۆنه، به‌شێكی به‌رچاو له‌سه‌رنجی دانیشتوانی ئه‌نقه‌ره‌ی بۆخۆی ڕاكێشاوه.
ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت زیاتره له پێنج ملیۆن كه‌س، پێشتر ئه‌و شاره به‌یه‌كێك له‌په‌قه‌ڵاكانی ئه‌كه‌په‌و ئه‌ردۆغان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا داده‌نرا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا دۆخی ئابوریی توركیا زۆر شتی له‌لای ده‌نگده‌رانی ئه‌و وڵاته گۆڕیوه.
یاڤاش كه كاندیدی ئۆپۆزسیۆنی توركیایه بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌و شاره، له‌ئێستاوه به‌ڵێنی ئه‌وه به‌دانیشتوانی ئه‌نقه‌ره ده‌دات، كه سه‌روه‌ت‌و خێر و بێری توركیا بۆ شاره‌كه‌یان بگه‌ڕێنێته‌وه.
ڕ. ج