شارپرێس:
ناوه ناوه، ناوى هه‌ندێك كه‌سایه‌تى توندڕه‌وو ده‌كه‌ونه سه‌ر زار و زمانان كه قه‌ته‌ر پاڵپشتییان ده‌كات و پاره‌داریشیان ده‌كات، تاوه‌كو ببنه باڵوێز و ده‌ستكه‌لاى ده‌ره‌كى ده‌وحه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى بیرى توندڕه‌ووى و تیرۆر.
له‌و ناوانه‌ش كه گرێدراوى "تیرۆر"ن و قه‌ته‌ر پاڵپشتییان ده‌كات بریتین له: عه‌لى قه‌ره‌داغى، عه‌بدولڕه‌حمان پیرانى و عه‌لى به‌لحاج.
پێگه‌ى عه‌ره‌بییه نێت له چه‌ند بابه‌تێك سه‌رجه‌م ئه‌و وورده‌كارییانه‌ى باسكردوون كه په‌یوه‌ستن به‌و سێ ناوه‌وه، ئه‌وه‌شى ڕوون كردۆته‌وه چۆناوچۆن ڕسواكراون و كراونه زوڕنا و ئامرازى توندڕه‌ووى به ده‌ست قه‌ته‌ره‌وه.
عه‌لى قه‌ره‌داغى .. پاشكۆی قه‌رزاوى
له نێوان مزگه‌وتى محه‌مه‌دى كوڕى عه‌بدولوه‌هاب له ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر و مزگه‌وتى سوڵتان سه‌لیمى یه‌كه‌م له ئه‌سته‌مبوڵ له توركیا، ڕیتمى فه‌تواكانى عه‌لى قه‌ره‌داغى ئه‌میندارى گشتى یه‌كیه‌تى جیهانى زانایانى ئاینى ئیسلامى كه هاووڵاتییه‌كى عێراقى به ڕه‌چه‌له‌ك كورده، له هه‌ڵكشاندان، به پله‌ى یه‌كه‌میش فه‌تواكان له هێرشكردنه سه‌ر سعودیه له زیادبووندان، ئێنجا هێرشكردنه سه‌ر ئیماڕات و به‌حرین و میسر.
عه‌لى قه‌ره‌داغى له هه‌ر دۆخ و ژینگه‌یه‌كدا جلوبه‌رگى تایبه‌ت به‌و دۆخه ده‌پۆشێت، كه له قه‌ته‌ر بێت، به جلوبه‌رگى عه‌ره‌بى و جه‌فته‌ى سپییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، به‌و پێیه‌ى هه‌ڵگرى ڕه‌گه‌زنامه‌ى قه‌ته‌رییه، كه له توركیا بێت، مێزه‌ر و جبه‌ى ئه‌زهه‌رى ده‌پۆشێت، كه له هه‌رێمى كوردستانیش بێت، جلوبه‌رگى كوردى ده‌پۆشێت، گوایه هاوخه‌مى نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تى، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ناوبراو هه‌ڵگرى پڕۆژه‌یه‌كى ئیسلامى دژ به بنه‌ماى بیرى نه‌ته‌وه‌ییه.
ئه‌و پیاوى قه‌ڕزاوییه كه پێشتر بۆ ماوه‌ى 15 ساڵى ڕه‌به‌ق سه‌رۆكایه‌تى یه‌كیه‌تى جیهانى زانایانى ئاینى ئیسلامى كردووه كه قه‌ته‌ر دایمه‌زراندووه، ئه‌مه‌ش بۆ ڕه‌واییدان به ده‌ستتێوه‌ردانى ده‌وحه له سه‌رجه‌م دۆسییه سیاسییه‌كان له ڕێگه‌ى گروپ و پارته سیاسییه‌كانه‌وه "چ سونه و چ شیعه" به پێودانگى دیدگایه‌كى گشتگیرى ئیسلامگه‌را و له‌ژێر چه‌ترى زاراوه‌ى "خه‌لافه‌تى به میراتگیراو" ى گروپى ئیخوان موسلمین.
عه‌بدولڕه‌حمان پیرانى.. ئیخوانییه سونه مه‌زه‌به ئێرانییه‌كه كه قه‌ته‌ر پاره‌دارى ده‌كات
له سه‌ره‌تاى یه‌نایه‌رى 2019 كۆمه‌ڵه‌ى گشتى یه‌كیه‌تى جیهانى زانایانى موسوڵمان له شارى ئه‌سته‌مبوڵى توركیا 4 ئه‌ندامى له نێوان 31 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى یه‌كیه‌تییه‌كه‌وه هه‌ڵبژاردن كه عه‌بدواڵڕه‌حمان پیرانى به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى ئێرانى یه‌كێكیان بوو، پیرانى میوانێكى تازه نییه له كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كیه‌تى جیهانى قه‌ته‌ریدا، ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى ئه‌و ڕێكخراوه‌وه ئه‌ندام بووه به‌و سیفه‌ته‌ى چادێرى گشتى كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمینه له ئێران كه "كۆمه‌ڵه‌ى بانگخوازى و چاكسازیى" نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات.
له‌و ساوه‌ى له ساڵى 1991 وه سه‌ركردایه‌تى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ى گرتۆته‌ده‌ست – ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ڕژێمه‌كه‌ى خومه‌ینى سه‌ركرده‌ى بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كانى (سونییه‌كان) پاكتاوكردن له ده‌رئه‌نجامى ناڕه‌زایى كورده‌كانى ئێران به‌رامبه‌ر به به‌نده‌كانى ده‌ستور كه موڕشیدى باڵاى شۆڕشه‌كه‌ى خومه‌ینى جێگیركردن- پیرانى له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵه تازه‌كه‌ى، وازى له سته‌ملێكراوى و چه‌وسانه‌وه‌ى تایه‌فه و نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆى هێنا ، له ئێران خۆى دزییه‌وه له سه‌رخستنى تایه‌فه سونییه سه‌ركوتكراوه‌كه‌ى، له توركیا چاوپۆشیكرد له لاگیریكردنى پرسى نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه‌كه‌ى، به‌ڵام له هه‌ردوو باره‌كه‌دا ده‌ستبه‌ردارى لاگیرى هه‌ڵوێسته‌كانى نه‌بوو سه‌باره‌ت به دیدگا و ووتارى ئیخوان موسلمین.
عه‌لى به‌لحاج.. ئه‌و بانگخوازه‌ى سه‌كۆى توندڕه‌ووه‌كانى هێنایه جۆش
له‌م ماوه‌یه‌ى پێشوودا به‌كارهێنه‌رانى توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى ساته‌وه‌ختى ده‌ستگیركردنى بانگخوازى توندڕه‌وو عه‌لى به‌لحاج – یان ئاڵۆگۆر ده‌كرد كه جێگرى سه‌رۆكى به‌ره‌ى ئیسلامى ڕزگاریخوازه "كه ئێستا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه"، ئه‌و له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى جه‌زائیره‌وه ده‌ستگیركرا، ئه‌مه‌ش پاڵى به لایه‌نگر و هه‌وادار و سه‌كۆ پشتیوانییه‌كانییه‌وه نا هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى له دژى گیراونه‌به‌ر.
عه‌لى به‌لحاجى پیاوى دوومى به‌ره‌ى ئیسلامى ڕزگاریخواز له ته‌ك عه‌باس مه‌ده‌نى سه‌رۆكى به‌ره‌كه كه ئێستا له قه‌ته‌ر نیشته‌جێیه و هه‌ردووكیشیان خاوه‌ن باكگراوندى ئیخوانى توندڕه‌وون بۆ ورژاندنى فیتنه ئه‌هلییه‌كان و دنه‌دانى هه‌ڵگرتنى چه‌ك، سه‌ركردایه‌تى ئه‌و ڕه‌ووته ئیسلامییه‌یان گرته‌ده‌ست، ئه‌مه‌ش هۆكارى بۆ بۆ دروستبوونى گروپه تیرۆرسته‌كانى جه‌زائیر و هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى قێزه‌وونى نێوان گروپه تیرۆرستییه‌كان له لایه‌ك و هێزه‌كانى ده‌وڵه‌تى جه‌زائیر و باقى دیكه‌ى كۆمه‌ڵگا له لایه‌كى دیكه‌وه.
ئه‌م جه‌نگه له میدیایى جه‌زائیریدا به "ده ساڵه ڕه‌شه‌كه" ناسراوه، به‌و پێیه‌ى به درێژایى نه‌وه‌ده‌كان به‌رده‌وام بوو، ئه‌و جه‌نگه بووه هۆكارى كوشتن و وونبوون و كۆچكردنى هه‌زاره‌ها جه‌زائیرى، هێشتاش برینه‌كانى ئه‌و جه‌نگه له ویژدانى جه‌زائیرییه‌كاندا ساڕێژنه‌بوون.
*شارپرێس گۆڕانكاریی له‌به‌شێك له‌و ده‌سته‌واژه نه‌شیاوانه‌دا كرد كه نوسه‌ری بابه‌ته‌كه به‌رامبه‌ر عه‌لی قه‌ره‌داغی به‌كاریهێنابوو.
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر