سـالـَی ٢٠٥٠ دوا جـگـەرە لـەبـەریـتـانـیـا دەكـێـشـرێت

جیهان

28/03/2019‌ 1293 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی رۆژنامەی "میرۆر"ی بەریتانی توێژەرە بەریتانییەكان پێشبینی دەكەن، كە لە ساڵی ٢٠٥٠ دوا جگەرە لەو وڵاتە لەشاری دێربی دەكێشرێت.

ئەو توێژەرانە دەڵێن، ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی لەبەریتانیا جگەرە دەكێشن دەگاتە ٧،٤ ملیۆن كەس ، ئەگەر ئەو ئاراستەیەی ئێستا كاری پێدەكرێت بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان ، ئەوا لەماوەی ٣٠ ساڵی داهاتوودا هیچ كەسێك نامێنێت لەو وڵاتە جگەرە بكێشێت ، كە ئێستا رۆژانە ٢٠٠ كەس بەهۆی جگەرەكێشانەوە لەناوچە جیاجیاكان گیان لەدەست دەدەن.

بەپێی پێشبینیەكان شاری بریستۆن یەكەم شاری بەریتانیایی دەبێت، كە لە ساڵی ٢٠٢٤ هیچ جگەرەكێشێكی تێدا نامێنێت ، دوای ئەو شاری یۆرك ، ئینجا وێستهام‌و ، دواتر لە ساڵی ٢٠٢٦ باركشیر.

ئەو توێژەرانە دەشڵێن، لەساڵی ٢٠٢٧ ناوچەی رۆژهەڵاتی یۆركشایر و شارەكانی بلاكبێرن ، داروون ، پۆرتسمۆس ، ڕیدنج دێنە ناو لیستەكەوە ، دواتر لە ساڵی ٢٠٢٨ شارەكانی باكینگهامشیر ، پۆرنمۆس ، میڵتۆن و كینز ، ئەوە لەكاتێكدا شاری ساوزساممپتۆن واز لەجگەرەكێشان ناهێنێت تا ساڵی ٢٠٤٩.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی