نهێنی گرنگیدانی نازییەكان بەتوێژینەوە لەئایەتەكانی قورئان

جیهان

29/03/2019‌ 2013 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری –لۆبان-ی فەرەنسی، خوێندنەوەی بۆ كتێبی (موسڵمانان و ئامێری جەنگی نازی)، مێژوونووسی بەریتانی دیڤید موتادیل بڵاوكردەوە.

بە گوێرەی گۆڤارەكە، لیژنەی ناوەندی ئاسایشی نەتەوەیی ئەلمانی داوای توێژینەوەی كردووە لە چەند ئایەتێكی قورئان، كە پێشبینی هاتنی پەیامبەرێكی تر دەكات دوای پەیامبەری موسڵمانان محەمەد (د.خ).

بەگوێرەی كتێبەكە، مەبەستی پشت ئەو داواكارییە، لەلایەن هیتلەرەوە ئاراستەكراوە بۆ ئەوەی دڵی موسڵمانەكانی رۆهەڵات و باكووری ئەفریقیا بەلای خۆیدا رابكێشێت، تاكو هاوكاری بكەن لە دژایەتیكردنی هاوپەیمانەكان و دەركدنی یەهوددا، لە میانی پێشبینی ئەوەی هیتلەر (پەیامبەری چاوەڕوانكراوە).

شارەزایان روونیانكردووەتەوە، بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئاستەمە لە دوای پەیامبەری ئیسلام  كەسێكی تر هەبێت ئەو پایەی هەبێت بە گوێرەی بیوباوەڕی موسڵمانان، بۆ ئەوەی ئەو ئایەتانە بخەنە پێش چاوی هیتلەر كە باس لە دووبارە زیندوبونەوەی پەیامبەر عیسا و فەرمودەكانی پەیامبەر دەكات بۆ گەرانەوەی بۆ سەر زەوی لە كۆتایی ژیاندا بۆ دژایەتی كردنی مەسیحی دەجال، و هەوڵی قەناعەت پێكردنی موسڵمانان بەوەی هیتلەر (مەسیحە).

ئەم بانگەشەیە هاوكات بوو لەگەڵ گەیشتنی سوپای ئەڵمانی بە فەرماندەیی جەنراڵ رۆمل لە ساڵی 1941 بۆ باكوری ئەفریقیا و هاوكاری كردنی ئەو تیپە ئیتالیانەی لە لیبیا لە جەنگدا بوون دژی سوپای بەریتانی.

رۆمل بەسەر بەریتانیەكاندا سەركەوت لە تونس و لیبیادا، پاشان لە سنوری میسر پەڕیوەو گەیشتە قوڵایی بیابانی رۆژئاوا.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە