سۆڵسكاێر باس لەهەڵوێستی بۆگبا بۆ چوونە ریاڵ مەدرید دەكات

وەرزش

02/04/2019‌ 565 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئۆلی جۆنار سۆڵسكایر، راهێنەری مانچستەر یونایتید هەڵوێستی پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەكەی ئاشكرایكرد بۆ چوونە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی.

ئۆلی جۆنار سۆڵسكایر ئاشكراشیكرد، كە بۆگبا رایگەیاندووە، بۆ ئەو یانەی ریاڵ مەدرید "یانەی خەون"ەكانمە، بەتایبەتی دوای ئەوەی زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانە بەریتانییەكە رایگەیاندووە، بۆگبام خۆش دەێت.

ئەو راهێنەرە ئەوەشی راگەیاندووە، بەڵام بۆگبا باسی ئەوەی نەكردووەتە دەچێتە ریاڵ مەدرید، چونكە ئێستا لەیانەی مانچستەر زۆر دڵخۆشەو دەیەوێت بەردەوام بێت.

ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت پۆڵ بۆگبای فەرەنسی بكرێت، كە لەو بارەوەشەوە تائێستا چەندین هەواڵ بڵاوكراوەتەوە.

هـ ـ ح