سەرەرای ئەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان داشخراوە كەچی زیدان یەكەم گرێبەستی دەستخست

وەرزش

02/04/2019‌ 856 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ھێشتا دەرگای گواستنەوەی یاریزانانی نەكراوەتەوە و بێگومان تا كۆتایھاتنی ئەم وەرزە ناكرێتەوە، بەڵام زینەدین زێدانی ڕاھێنەری ڕیاڵ مەدرید یەكەم گرێبەستی دەستخست پاش گەڕانەوەی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

ڕۆژنامەی ماركای نزیك لە ڕیاڵ مەدرید بەو شێوەیەی سەرەوە ستایشی زێدانی كردووە و پێی وایەكەم سەركەوتنی زێدان دوای گەڕانەوەی بۆ ڕیاڵ دووبارە متمانەدانەوە بوو بە "ئیسكۆ" كە لە سەردەمی سانتێاگۆ سۆلاری ڕاھێنەر بەتەواوی پشتگوێ خرابوو.

دوایی ئەوەی ئیسكۆ لەو دوو یاریی ڕابردوودا ئاستێكی زۆر بەرزی پێشكەشكرد، وەك ئەوە وابوو كە ڕیاڵ گرێبەستێكی تازەی ئەنجامدابێت لەم وەرزەدا.

ھەرچەندە ئێسكۆ ماوەیەكی دوەو درێژ بە ھۆی پێكان و پشتگوێخرانی لەلایەن سانتێاگۆ سۆلاری و سزای تەئدیبی یەوە دابڕابوو لە یاریكردن.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھەر كە گەڕایەوە ناو یاریگا بەخێرای سەرنجی ھەمووانی بۆلای خۆی ڕاكێشا ، ئەویش دوای ئەوەی توانی لە كۆتا دوو یارید گۆڵی یەكەم تۆماربكات بەرامبەر سێڵتافیگۆ و بەرامبەر ھوێسكاش.

ڕێژەیەكی زۆر كەمی ھاندەرانی ڕیاڵ مەدرید باوەڕیان بە دووبارە گەڕانەوەی ئێسكۆ ی ٢٦ ساڵان ھەبوو بۆ ئاستە بەرزەكەی پێشووی، بەڵام بە گەڕانەوەی زێدان دووبارە لێھاتووی و كارامەیی ئێسكۆ ی لە یاریگاكان دەرخستەوە.

بۆیە ڕۆژنامەی ماركای نزیك لە ڕیاڵ مەدرید وایدەبینێت كە ڕیاڵ مەدرید لەژێر ڕاھێنەرایەتی زێدان یەكەم گرێبەستی بەدەستھێنا ، ئەویش بە گێڕانەوەی چەكێكی بەھێز و كاریگەری وەك ئیسكۆ بۆ پێكھاتەی سەرەكی یانەكە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی