پێرێز یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەكاتە باشترین یاریگای جیهان

وەرزش

03/04/2019‌ 525 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فلۆرنتنیۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید پرۆژەیەكی خستەڕوو، كە بۆ نۆژەنكردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادەیكردووە.

پرۆژەكە لەساڵی داهاتووەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردن، بۆ ئەوەی یاریگاكە نوێبكرێتەوەو پێرێزیش رایگەیاند، كە یاریگاكە دەكەنە باشترین یاریگای جیهان.

سەرۆكی ریاڵ مەدرید راشیگەیاند، پرۆژەكەیان پرۆژەیەكی گەورەو جوانە كاریگەری لەسەر جوانی شاری ریاڵ مەدریدیش دەبێت.

هـ ـ ح